خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

کچە خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم کەمپە نوێیەکەی زانکۆ لە قلیاسان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەیکات بە ژێرەوە و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات.

کچە خوێندکارێک بەناوی (پیانۆ مەریوان) کە خەڵکی شاری سلێمانییە و دانیشتوی چوارتایە، لە کاتی رۆیشتنی بۆ دەوامی ئاسایی خۆی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانیدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەیکات بەژێرەوە و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

تەرمەکەی دوای توێکاری لە پزیشکی دادوەری رادەستی خانەوەدەکەی کراوەتەوە.

کەسوکاری کچە خوێندکارەکە رایاگەیاند: پیانۆ یەکەم ساڵی خوێندنی بوە لە زانکۆ.

بە وتەی کەسوکارەکەی؛ ئەو کچە خوێندکارەی زانکۆی سلێمانی رۆژانە لە قەزای چوارتاوە هاتوچۆی کردووە

پەیوەندیدار