چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: رۆژانی داهاتوو ناوی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران ئاشكرا دەكەین

ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی، جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دردا ئه‌نجامی باشیان هه‌بوه‌ و له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق رێككه‌وتون و ناوی كاندیده‌كه‌شیان له‌ رۆژانی داهاتودا ئاشكراده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، “هه‌ندێك ناكۆكی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان هه‌ردو كوتله‌كه‌دا بونی هه‌یه‌، به‌ڵام ئاسۆیه‌كی گه‌شیش له‌م ناكۆكیانه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت”.

ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ “بغداد الیوم” رایگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ و جددی له‌ نێوان كوتله‌كه‌یان و كوتله‌ی سه‌درییه‌كاندا هه‌یه‌ له‌ پێناو ده‌ستنیشانكردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.

وتیشی، “دیاریكردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌ی سه‌درییه‌كان و كوتله‌كه‌ی ئێمه‌ وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ هه‌مانگی”.
ئه‌لروبێعی باسی له‌وه‌شكردوه‌، “ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتوین ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان هه‌ردولامانه‌ و له‌ رۆژانی داهاتوشدا به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ ناوی كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راده‌گه‌یه‌نین”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ناوی ئه‌و كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هیچ ناكۆكیه‌كیش له‌ باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌ ئارادا نییه‌، به‌ڵام كه‌مێك ناكۆكی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان هه‌ردو كوتله‌كه‌دا بونی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسۆیه‌كی گه‌ش له‌م ناكۆكیانه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كۆبونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوانمان تێگه‌یشتێكی باش دروستبو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت”.

پەیوەندیدار