حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاڵوگۆڕی لە بەرپرسی لقی هەولێردا كرد

ئەمڕۆ ٢٨-٣-٢٠٢٢ بەئامادەبوونی ھاوڕێ (سەعد خالید) جێگری سکرتێری حزب و ھاوڕێیان (دکتۆر ھیوا و شاخەوان عبداللە) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی لقی ھەولێریان کرد، لەگەڵ ستافی لق کۆبونەوە لەسەر بارودۆخی سیاسی عێڕاق و ناوچەکە قسە کرا، دواتر باسی بارودۆخی ناوخۆی حزب کرا.

تەوەرێکیتری کۆبەنەوەکە تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕ کردنی بەرپرسی لق کە ھاوڕێ(شاخەوان عبداللە) وەکو بەرپرسی نوێی لقی ھەولێری حزبمان (حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)دەست بەکاربوو.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار