نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 108 دۆلاری تێپەڕاند.

رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 5-4-2022 نرخەکانی نەوت بەرزبوونەتەوە و بەمشێوەیەیە:

  • یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 108 دۆلار و 8 سەنتە
  • یەک بەرمیل نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساس بە 104 دۆلار و 6 سەنتە

بەهۆی کردنەوەی یەدەکی ستراتیژیی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەکارهێنەر و هەروەها راگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن کە ئێران و ئیمارات پێشوازییان لێکردووە نرخەکانی نەوت بەرزبوونەتەوە و بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەتەوە.

پەیوەندیدار