وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی گەنمی هاوردەكراوی لە سێ مانگی رابردوو راگەیاند.
لەوبارەیەوە محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە، وەزارەتەكەیان بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی و وشكانی و دەریایی و كۆمپانیاكانی كەرتی هاوبەش توانیویانە لەماوەی سێ مانگی رابردودا 150 هەزار تۆن گەنم هاوردەی عیراق بكەن و ئەمەش یەكەمینجارە بەو شێوە خێراییە ئەو بڕە گەنمە هاوردە بكەن كە پێوەرێكە بۆ سەركەوتن لەكاری هاوبەش و پێكەوەیی.
حەنون راشیگەیاندوە، رۆژانی داهاتوو چاوەڕوان دەكرێت یاسای ئاسایشی خۆراك دەنگی لەسەر بدرێت و بۆ هاوردەكردنی خۆراكیش رێككەوتنێك واژۆ بكەن، راشیگەیاندوە، ئەوان پێویسیان بە بەكارهێنانی شەمەندۆفێر هەیە بۆ گواستنەوە خۆراك لەنێوان پارێزگاكاندا.