دوکتۆرە مۆنیکا نیهاوس پزیشکی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی منداڵ لە ئەڵمانیا باسی لە گرنگی و پێویستی ڤیتامین K بۆ منداڵی تازەلەدایکبوو کردووە، بەشێوەیەک ئەو ڤیتامینەدەبێتە هۆی پاراستنیان لە خوێنبەربوونی مێشک، ئەویش بەهۆی ئەو گرنگییە بنەرەتییەی ڤیتامین Kلە سیستەمی خەستبوونەوەی خوێندا هەیەتی.
نیهاوس هەروەک دەڵێت:’ شیری دایک بڕێکی کەم لە ڤیتامین K تێدایە، لەبەرئەوە دەبێت لەچەند مانگی سەرەتای لەدایکبوونی منداڵە ساواکەدا، ئەو ڤیتامینە بەشێوەی قەترە لەڕێگای دەمەوە پێی بدرێت”.
بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا منداڵەکە ئەو جۆرە ڤیتامینەی کەمە ئەوە دەکرێت لەڕێگای چەند نیشانەیەکەوە درکی پێبکرێت، وەک وەنەوز کردن و خاوی کاردانەوە و حەزنەکردن بە خواردنی شیر. دەشکرێت لەدوای تەواوبوونی ماوەی شیردان لەرێگای ماست و سەوزەی لەشێوەی سپێناخ ئەو ڤیتامینە بۆ جەستەی منداڵ دابین بکرێت.
خوێنبەربوونی مێشک دەبێتە هۆی ئەوەی زیانی درێژخایەن بەمێشک بکەوێت، کە لەهەندێک حاڵەتەکاندا دەگاتە ئاستی گیان لەدەستدان