حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان چەژنی چوارشەممەسوور پیرۆز دەکات

 بەبۆنەی چەژنی چوارشەممەی سوور پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزیدیەکان دەکەین لە کوردستان و دەروەی وڵات

هیوادارین ئەو جەژنە هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی برایەتی و تەبایی لە نێوان سەرجەم ئاین و ئاینزاکان و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان.

شایانی باسە گەلی ئێزیدی وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی سەر خاکی کوردستان لەوەتەی هەیە بە هۆکاری نەتەوەیی و ئاینیانەوە رووبەڕووی کارەساتی گەورەی قڕکردن بوونەتەوە، دواجاریش ئەو هەڵمەت دڕندانەیە بوو کە تیرۆرستانی داعش کردیانە سەر ئێزیدخانە لە شەنگار و ناوچەکانی دیکە، ب

بۆیە لەو چەژنە پیرۆزەدا ئێمە وەک حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان داوکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕێکی جدی لەو ناوچە ئێزیدی نیشینانە بدەنەوە کە هێشتان ئاسەواری تاڵانی داعشیان پێوەدیارە، هەروەها دەبێت زامنی پاراستنی ئەو ناوچانە بکرێت کە هێشتان بەدەست کێشە و ململانێی حزبەکانەوە دەناڵێنن. جارێکی دیکە پیرۆز بێت چوارشەممە سوور

 مەکتەبی سیاسی

 حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

 ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢

پەیوەندیدار