نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کورستان لە بەریتانیا وردەکاری زیاتر لەبارەی ناردنی کۆچبەرانی بەریتانیا بۆ رواندا دەخاتەڕو.
کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایگەیاند: بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا بە واتای ئه‌وه نییه كه‌سێك هاتبێته ئه‌م وڵاتەوە یەکسەر رەوانەی ئەفریقای بکەن، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە پێویستە دادگا بڕیاری لێبدات.
ئاماژەی بەوەشداوە، دادگای ته‌میز و یاساناسان له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌دان بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە سەرنەگرێت.
کاروان جەمال تاهیر راشیگەیاند: له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆزه، دوو ئاراسته هه‌یه، بۆچونێكیان ئەوەیە کە بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ ڕوەندا هێشتا نه‌بووه به یاسا ده‌بێت ببێت به‌یاسا و یاسای پێ ده‌ربكرێت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی حكومه‌ت.
دەشلێت: بۆچوونێكی دیکەش هه‌یه له‌ناو به‌ریتانیاكان خۆیان و له‌ناو ڕای گشتی و میدیادا ئه‌مه باسده‌كرێت كه وه‌زیری ناوخۆ زۆر سوره له‌سه‌ری، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مه پێویستی به‌یاسا نییه، به‌ڵكو ئه‌مە سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و سیاسه‌تی حكومه‌تی به‌ریتانیایه پێویست بە یاسا دەکردن ناکات.
ئەوەشی خستوتەڕو، ئاڵۆزی زۆر هه‌یه و بەربەستی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن دادگا و رای گشتی و حیزبی ئۆپۆزیسیۆنەوە بۆیه پرۆسه‌كه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ڕون نه‌بۆته‌وه بۆ خه‌ڵكی به‌ریتانیا