سنووری پارێزگای سلێمانی، فۆتۆ: هەرێم جافسنووری پارێزگای سلێمانی، فۆتۆ: هەرێم جافکوردستان سلێمانی هاتووچۆی سلێمانی خۆڵبارین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران و هاووڵاتیان لەم کاتەدا کە شەپۆلی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەند هۆشدارییەکی تایبەت بە شۆفێران بڵاوکردەوە.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:
* کەمکردنەوەی خێرایی
* پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان
* داگیرساندنی گڵۆپی تەم
* بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت
ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، کە لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوە چوون:
188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC
122 فریاگوزاری تەندروستی
115 بەرگری شارستانی
104 پۆلیسی فریاکەوتن
106 ئاسایش