جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمەریکا لەگەڵ فینلاند و سوید کاردەکات بۆئەوەی هۆشیاربن بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هاوبەشیان لە کاتێکدا بیر لە ئەندامێتی هەردو وڵات دەکرێتەوە لە ناتۆ.
بایدن ئاماژەی بەوەش کردوە کە وڵاتەكەی سەرسەختانە پشتگیری لە داواکارییەکەی فینلاند و سوید دەکات بۆ پەیوەستبون بە هاوپەیمانی ناتۆوە کە بە وتەی خۆی “هاوکارییەکانی بەرگریمان زیاتر بەهێز دەکات و سود بە تەواوی هاوپەیمانی ناتۆ دەگەیەنێت.”
رۆژی چوارشەممە سوید و فینلاند داواکارییان بۆ ئەندامبونیان لە ناتۆ بەرزکردەوە، داواکارییەکە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی رێکخراوەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، بەڵام تورکیا لە دژی بڕیاری بە ئەندامبونی ئەو دو وڵاتە وەستاوەتەوە.
رهجهب تهیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی داواکاریی سوێد و فینلاند بۆ بە ئەندامبونیان لە ناتۆ رایگهیاند، بهر له ههمو شتێك ناڵێین بەڵێ بۆ بە ئەندامبونی ئەوانەی سزایان بهسهر توركیادا سهپاندوه. هەروەها وتیشی، با خۆیان ماندو نەکەن و سەردانمان نەکەن.