لە ئێران بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوەکەی 17 کەس گیان لەدەستدەدەن

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-6-2022 شەمەندەفەرێکی هێڵی مەشهەد – یەزد لە نزیک شاری تەبەس لەسەر رێڕەوەکەی دەرچوو و خۆی کێشا بە حەفارەیەکدا، بەهۆیەوە پێنج فارگۆنی تێکشکاند.

مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە رووداوەکەدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 کەسیش بریندارن، رەوشی 16 لە بریندارەکان ناجێگیرە.

سێ هێلیکۆپتەر و 10 ئەمبوڵانس و 22 تیمی فریاکەوتن بۆ شوێنی رووداوەکە نێردراون.

شەمەندەفەرەکەی هێڵی مەشهەد – یەزد ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 7-6-2022 بە 348 سەرنشینەوە بەڕێکەوتبوو، کاژێر 5:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە تووشی رووداوەکە بوو.

پەیوەندیدار