ئێران زانیاری لەسەر هێرشەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات

شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە شاری هەولێر ڕوویدا كە دواتر دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاڕاستەی ڕێگای هەولێر- پیرمام كراوە و بەو هۆیەوە سێ‌ كەس بریندار بوون، زیانی مادیش بە خواردنگەیەك و چەند ئۆتۆمبێلێك كەوت.

سەبارەت بەو ڕووداوە، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران ڕایگەیاندووە لە هێرشەكەی دوێنێ شەو بۆ سەرهەولێر كە لەڕێگای درۆنەوە ئەنجام دراوە تیمێكی پلەبەرزی مۆساد بە ئامانج گیراوە، گە ئەوە بەیەكەم لێدوان دادەندرێت لە ئێرانەوە، لەسەر هێرشەكە.

ئاژانسە ئێرانییەكە ئاماژەی بەلایەنی ئەنجامدەری هێرشەكە نەكردووە، باسی لە قوربانیەكانیش نەكردووە، بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان بڵاكردنەوەی ئەم زانیاریانە لە ئاژانسێكی گەورەی هەواڵی ئێران بەناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران ڕۆڵی هەبووە لە هێرشەكە.

پەیوەندیدار