تەرمێك لە نزیك هەولێر دۆزرایەوە

شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ پاش ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەچێتە دەرەوە بەمەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ هاوڕێکانی دواتر نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان گەنجەکە تەمەنی ٣٠ ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە و کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات، بەمەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چووەتە دەرەوە و دواتریش لەلایەن هەمان ئەو کەسانەی لەگەڵیان چووەتە دەرەوە، بە پەت خنکێندراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو چوار کەسەی کە لەگەڵیان چووەتە دەروە بە رەگەز عەرەبن و دوای ئەوەی خنکێندراوە ئۆتۆمبێل و تەواوی شتەکانی براوە و لەسەر رێگای هەولێر مەخموور تەرمەکەی فڕێدراوە.

لە ئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادە و لەبارەی تۆمەتبارەکانیشەوە سەرەداوی ئەوە دەست کەوتووە کە یەکێک لەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە ناسراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی شێرزاد قادر وەلییە و کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری کردووە.

پەیوەندیدار