خانەنشینان لەسەر مافە خوراوەكانیان دێنە دەنگ

یەكێتی خانەنشینانی كوردستان سەبارەت بە پێشێلكردنی مافە ڕەواكانی خانەنشینان كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی سازدەكات و هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

یەكێتی خانەنشینانی كوردستان لە ئاگادارینامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست (ئێستانیوز) كەوتووە، رایدەگەیەنێت كە رۆژی یەكشەممە 19-6-2022 كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم بانكی دێدەوان كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە پێشێلكردنی مافە ڕەواكانی خانەنشینان سازدەكات.

لە ماوەكانی رابردوودا بەهۆی قەرەباڵغی لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا چەند خانەنشینێك گیانیان لە دەستدا، دوا بەدوای رووداوەكەش یەكێتی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، گیانلەدەستدانی خانەنشینان لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا، نیشانەی بێباكی دەسەڵاتە لە هەرێمدا بەرامبەر بە ژین و ژیانی هاوڵاتیان، داواشیان كرد چیتر بەم سیستەمە سواوە كۆنە لە مووچەدا، سوكایەتی بە توێژی خانەنشینان نەكرێت.

ووشەی خوێندراوە ( 106) – zozk

پەیوەندیدار