پۆلیسی ژاپۆن : کێشەیەکی ئەمنی هەبوە کاتێك سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردندا تەقەی لێکرا

پۆلیسی ژاپۆن راگەیەندراوێکی لە بارەی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشو ئاشکرادەکات و دان بەوەدا دەنێت کە گرفتێكی ئەمنی هەبوە لەو کاتەدا.

پۆلیسی ژاپۆن رایگەیاند: کە کەموکورتی هەبوە لە پاراستنی شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی وڵاتدا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو ناوچەیەى کە ئابى لێ کوژراوە رایگەیاند: ناتوانرێت پێداگری لەوەدا بکرێت کە کێشەیەکی ئەمنی هەبوە کاتێك سەرۆک وەزیرانی پێشو لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردندا تەقەی لێکرا.

دەشڵێت: ئەو کەسەی ئابی تیرۆرکردوە دانی بە تاوانەکەدا ناوە و زانیویەتی کە گرفتێكی ئەمنی هەیە و ئەو هەلەی قۆستوەتەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ژاپۆن ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کەسەی کە ئابی تیرۆر کردوە پێی وابوە کە ئابى پەیوەندی بە گروپێکەوە هەیە گوایە پارەکانی باوکە تۆمەتبارەکەیان بەهەدەر داوە.

هەر لە بارەى تۆمەتبارەکە ئەوە رونکراوەتەوە کە تۆمەتبارەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەتی لە یەکەیەکی سەربازی ژاپۆندا کردوە.

A;bestun latef

پەیوەندیدار