لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانی داعشدا شەش پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق کوژران

چاوگێک لە پۆلیسی سەلاحەدین رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لەناوچەی موتەیبجە لە سنوری پارێزگای سەلاحەدین شەش پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق کوژران.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لەسەر سنوری نێوان پارێزگای سەلاحەدین و دیالە روویداوە و ئەو خاڵە سەربازیەی هێرشی کراوەتە سەر، سەر بە لیوای ١٧ی پۆلییس فیدڕاڵی عێراقە و رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و تەواوی ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدایە.

باسی لەوەشکردووە، ناوچە بیابانییەکانی سەلاحەدین بە شێوەیەکەی بەردەوام رووبەرووی ئالنگاری ئەمنی دەبنەوە بەهۆی بوونی گروپە چەکدارەکان تیایاندا.

پەیوەندیدار