لە پەرلەمانی عیراق واژۆ بۆ قەدەغەكردنی هاوڕەگەزخوازی كۆدەكرێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، واژۆ بۆ گەڵاڵەکردنی پێشنیازەیاسایەک کۆدەکەنەوە بۆ قەدەخەکردنی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق و دەشڵێت: “بڕواناکەم هیچ پەرلەمانتارێک هەبێت دەنگ بەو پێشنیازەیاسایە نەدات.”

عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: گفتوگۆ لەنێو ئەندامانی لیژنەی یاسایی کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆبکەینەوە بۆ گەڵاڵەکردنی پێشنیازەیاسایەک بۆ قەدەخەکردنی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق.

حەمامی گوتی: “هۆکاری ئەو هەنگاوە دوورخستنەوەی عێراقە لەو دیاردەیە کە نامۆیە بە کۆمەڵگە و لە هەندێک لە کۆمەڵگەکانی جیهاندا هەیە.”

بەگوێرەی مادەی 60ـی دەستووری عێراق 10 پەرلەمانتار دەتوانن واژۆ کۆبکەنەوە بۆ گەڵاڵەکردنی پێشنیازەیاسایەک لەنێو پەرلەمان بەمەمەستی تاوتوێ و پەسندکردنی.

عارف حەمامی کە ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسایە ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆی بەراییان لەگەڵ زۆرێک لە پەرلەمانتاران کردووە و دەڵێت: “پێناچێت هیچ پەرلەمانتارێک هەبێت کە لەدژی ئەو پێشنیازەیاسایە بێت و دەنگی پێنەدات.”

A : zozk

پەیوەندیدار