به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێنج كۆڵبه‌ربوونه‌ قوربانی

هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی شاری بانە له‌كوردستانی ئێران، کاتژمێر 3ی ئێوارەی چوارشەممە27 ى 7 ى 2022، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی ورچەکی بانە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شێرکۆ چاوشینی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا 4 کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی بێهزاد ئەمینی خەڵکی مەریوان، محەممەد خەڵکی سەقز، رزگار خەڵکی بانە و دانا شەعبانی خەڵکی بانە لاقیان بە سەختی بریندار بووە.

یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: ئەم پێنج کۆڵبەرە سەرجەمیان لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانی هەنگی سنووری بە نازناوی (قوچانی) داونەتە بەر دەستڕێژ و بوونەتە قوربانی.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزە چەکدارەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ڕێگرییان کردووە لە چوونی ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تەقە کردنەکە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم چوار کۆڵبەرە لاقیان پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

پەیوەندیدار