بریکاری کارەکانی سەلمان روشدی رایدەگەیەنێت، کە ئەو نوسەرە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و بە ئامێری هەناسەی دەستکرد هەناسە دەدات.
بریکاری سەلمان روشدی بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند: سەلمان بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوێکی لە دەستدەدات و دەماری دەستێکی و سکی لە کارکەوتوە و بە ئامێری هەناسەی دەستکرد هەناسە دەدات.
دوێنێ هەینی، سەلمان روشدی لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا لەسەر ستەیج لەلایەن گەنجێکەوە درایە بەر چەقۆ.
سەبارەت بەو کەسەی کە هێرشی کردوەتە سەر سەلمان روشدی، پۆلیس تا ئێستا هیچ رونکردنەوەیەکی لە بارەی دۆسیەی ئەو کەسەوە نەداوە.
میدیاکان رایانگەیاند، ئەو کەسی هێرشی کردوەتەسەر روشدی زۆر بەهێز بوە، دوای ئەوەی پێنج کەس گرتویانە، بەردەوام بوە لە چەقۆ وەشاندن.
روشدی نوسەرێکی هیندی- بەریتانییە، لە دوای نوسینی کتێبی ئایەتەكانی شەیتان لە ساڵی 1988 بەردەوام هەڕەشەی لێدەکرێت.


