ئەنجومەنی دادوەری عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان راگەیاند

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لەبارەی داوای رەوتی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە و رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان “لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.”

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، “ناتوانین دەست لە کاروباری دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن وەربدەین.”

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدری دایەوەو رایگەیاند:” هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە یاسا دیاریکراوە و خۆی دەبینێتەوە لە بەڕیوەبردنی دەەسەڵاتی دادوەری و هیچ رێگە پێدانێکی نیە بۆ دەستوەردان لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری و یاسادانان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێننەوە.

ماوەی 10 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە بەڵام بە هۆی ناکۆکی لایەنەکان هێشتا حکومەتی نوێ پێكنەهێندراوە.

پەیوەندیدار