به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو، دو كه‌س به هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ، بڕێك پاره و زێڕیان له كچێك وه‌رگرتبو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له قه‌زای رانیه ده‌ستگیركران.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه له ڕه‌گه‌زی مێ له‌سه‌ر تۆمه‌تباری نادیار كه به وته‌ی سكاڵاكار تۆمه‌تبار له‌ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوه له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ وێنه‌كانی بڕێك پاره و زێڕیان لێی وه‌رگرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێكخرا بڕیاری دادوه‌ر به ده‌ستهات دواتر ده‌ستكرا به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی ورد دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویست توانرا دو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ی. ع. ج) و (د. ع. ح) له ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیربكرێن”.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا، تۆمه‌تباره‌كان دانیان نا به‌تاوانه‌كانیان له هه‌مانكاتدا دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك پاره و ئاڵتون و مۆبایل چه‌قۆیه‌كدا ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباران بڕێك له‌و پاره‌یان سه‌رفكردبو كه له سكاڵاكار وه‌ریانگرتبو دواتر دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به‌پێ مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.