دوای چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەو گەنجەی لە ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی لە ئاهەنگێکدا گوللـەی وێڵ بەر سەری کەوتبوو گیانی لەدەستدا.
عادل ئەردنی، ئامۆزای گەنجەکە راگەیاند، ئەمڕۆ کتاژمێر 04:00ـی بەرەبەیان دانەر غازی، ئەو گەنجەی گوللـەی وێڵی بەرکەوتبوو گیانی لەدەستداوە و، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.
شەوی 28-08-2022 لە ناحیەی سەرسەنگی سەر بە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا گولـلەیەکی وێل بەر سەری کوڕێکی گەنج کەوت. ئەو کەسەی گوللـەکەی بەرکەوتووە ناوی دانا غازییە و تەمەنی 20 ساڵە. ئەو قوتابیی 12ی ئامادەییە.
دایکی دانا لەبارەی کاتی رووداوەکەوە گوتی، “کوڕەکەم لە کاتی هەڵپەركێدا بوو لەناکاو پشتاو پشت کەوتە سەر زەوی، کێشە و ناخۆشیمان لەگەڵ کەس نەبووە”.
دانا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری دهۆک لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا بوو، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.