شاژن ئەلیزابێس لە تەمەنی ٩٦ ساڵی، دوای ئەوەی ٧٠ ساڵ لە کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا حوکمی کرد کۆچی دوایی کرد.
دوای مردنی چی روودەدات ، کێ دەبێتە جێگرەوەی؟
یەکەمین کەس کە لە مردنی شاژنی بەریتانیا ئاگادار دەکرێتەوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە.
شایانی باسە لیزا تراس دوای ئەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا پێرێ سێشەمە لە کۆشکی بالمۆرال چاوی بە شاژن کەوت و ريوشوێنی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیران پەیڕەو کرد.
هەر ئەمشەو لە لایەنی کۆشکی پاشایەتی ئاگاداری سەرجەم حکومەتەکانی ئەندام لە کۆمۆنلویس دەکرێت و پرسە ڕادەگەیەندرێت.
هەر ئەمشەو چارس کوڕە گەورەی دەچێتە سەر تەختی پاشایەتی.
کەناڵی BBC حکومی سەرجەم بەرنامەکانی رادەگرێت هەواڵ نەبێ.
١٠تا ١٢ رۆژی دیکە مەراسیمی بە خاکسپاردنی شاژن بە ئامادەبوونی سەرۆک و پاشای وڵاتان بەڕێوە دەچێت.