ھۆشداری دەدات لەسەر نیازی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە سوریا و دەڵێت، تورکیا مەترسی گەورە لەسەر ئیرادەی سورییەکان دروست دەکات
“مەزڵوم کۆبانێ”فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات”ھەسەدە”پەیامێکی سەبارەت بە نیازی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە خاکی سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە بە مەرجی دیپۆرتکردنەوەی ئاوارەکانی سووریا و تێکدانی خۆبەڕێوەبردن لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت.
راشیگەیاندوە، ھەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ئازار و ناڕەحەتی بۆ خەڵک دەھێنێت.




