ئەو پزیشكەی لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوە قسەی كرد دەستگیركرا

سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی سەندیكای پزیشكانی توركیا، كە بە هۆی لێدوانەكەی سەبارەت بە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بە چەكی كیمیایی، لەلایەن ئەردۆغانەوە كرایە ئامانج، دەستگیركرا.

شەبنەم كۆرور فینجانچی، سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیكای پزیشكانی توركیا، كە پێشتر ڕایگەیاندبوو، پێویستە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بە چەكی كیمیایی بكرێت، لە ئەنقەرە دەستگیركرا.

لەوبارەیەوە، دامەزراوەی مافی مرۆڤی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیكای پزیشكانی توركیا و ئەندامی دەستەی كارگێڕی دامەزراوەكەمان، پڕۆفیسۆر د.شەبنەم كۆرور فینجانچی، بە شێوەیەك كە مایەیی قبوڵ كردن نییە دەستگیركراوە و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بكرێت.

هاوكات، بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، داواكاری گشتی ئەنقەرە داوای لە دادگا كردووە، كۆتایی بە پێگەی فینجانچی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیكای پزیشكانی توركیا بهێنرێت و سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێدرێت.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نه‌په‌گه‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “لە هێرشه‌كانی سوپای توركیا لە 14ی نیسان/4ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا 14ی تشرینی یەکەم سوپای توركیا دوو هەزار و 467 جار بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و لەو هێرشانەدا 27 هەڤاڵمان شەهیدبون، کە پێشتر ناسنامەکانیانمان بڵاوکردبوەوە، لەم دواییانەشدا 17 فەرماندە و شەڕڤانمان بە هەمان چەک شەهیدبون”.

پەیوەندیدار