رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی شاره‌كانی ئێران، كه له دوای ته‌واوبونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ژینا ئه‌مینی له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، 16 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی هه‌نگاو، له خۆپیشاندان و ئاڵۆزیه‌كانی هه‌فته‌ی رابردو له شاری مه‌هاباد شه‌ش هاوڵاتی، سنه پێنج هاوڵاتی، بانه سێ هاوڵاتی و له شاره‌كانی قه‌سری شیرین و پیرانشار هه‌ركامیان یه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له‌ناو گیانبه‌ختكراوه‌كاندا سێ كه‌سیان ژن و سێ كه‌سی تریان ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵانه، هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باشوری كوردستان كه بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی یه‌كێك له كوژراوانی شاری بانه چوبوه ئه‌و شاره، به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سوپای پاسداران كوژرا”.
به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌كه، 14 حاڵه‌ت واته 88٪ جۆری كوشتنه‌كان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت بوه و كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵیش به‌هۆی لێدانی زه‌ربه‌ی توندی باتوم له‌سه‌ری و پیاوێكیش به‌هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگی دوای به‌ركه‌وتنی به گازی فرمێسك ڕێژه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.