رێکخراوی یەزدا بۆ مافی ئێزدییەکان بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە بە کۆی دەنگ تاوانەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی دژ بە ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساندووە، ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی ھەوڵەکانی بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان.
لەچەند ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھەوڵی بەجینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان دراوە و لە ساڵی ٢٠١٥ نەتەوەیەکگرتوەکان پەلاماردانی ئێزدییەکانی بە ئەگەری جینۆساید ناوبرد، لە ساڵی ٢٠١٦ش پەرلەمانەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا دانیان بەوەدانا کە کوشتنی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە جینۆسایدە، لە ساڵی ٢٠١٨ پەرلەمانی ئەرمینیا و لە ساڵی ٢٠٢١ش ھۆڵەندا و بەلژیکا کوشتنی ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناساند.
گروپی تیرۆریستی داعش لە٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ پەلاماری قەزای شەنگال و ناوچە ئێزدییەکانی لە دەوروبەری موسڵدا و جگەلە کوشتنی بەکۆمەڵی زیاتر لە ٣ ھەزار ئێزدی، ٦ ھەزار و ٨٠٠ ژن و کچی ئێزدی رفاند کە تا ئێستاش چارەنوسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.