كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 ) کم/ک مەودای بینین لەنێوان 8 – 10 کم دەبێت و و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی :18
دهۆک : 18
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 19
سۆران : 16
گەرمیان : 23