کەشناسی هەرێم : پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری راگەیاند

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بە تایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى

دهۆک: 11 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 8 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

سۆران: 6 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى

ئێستانیوز: بێستون لەتیف

پەیوەندیدار