سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ گرێبه‌ست و زانیاریه‌ك نادات به وه‌زاره‌تی نه‌وت و چاودێری دارایی، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا 10 سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانیه نه‌وتیه‌كان له هه‌رێم تۆمارده‌كات، به‌بێ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز، به‌بڕیاری سیاسی به‌شه بودجه بۆ هه‌رێم ره‌وانه ناكرێت.
سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “پاش به‌دواداچون بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژماره (59)ی ساڵی 2022 له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌نوسراوی ژماره (42208 له 28-12-2022) له‌وه‌ڵامدا ئاماژه به‌وه ده‌كات (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكردۆته‌وه هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌وتی و داتا‌و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و فرۆشتنی و به‌رهه‌مهێنانی) رادهسست به‌چاودێری دارایی عێراق بكات، بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وت له نوسراوی ژماره (22803 له 11-8-2022) داوا له وه‌زاره‌تی دارایی و چاودێری دارایی ده‌كات، چاودێری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بكات له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه”.
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، “وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌شت نوسراویان ئاڕاسته‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان كردوه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستیان هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له كۆمپانیاكانی: (ADDAX , Westrenzagros, Shamaran Petrleoum, HKN Energy, DNO ASA, GULF kesystone, Genel Energy)”.
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، “وه‌زاره‌تی نه‌وت 12 نوسراویان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ كردوه له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌ر ئه‌م بابه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت”.
سه‌باره‌ت به‌تۆماركردنی سكاڵای سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی نه‌وت 10 سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێم تۆماركردوه كه بریتین له كۆمپانیاكانی، (Gas Prom, DANA GAS, ADDAX , Westrenzagros, Shamaran Petrleoum, HKN Energy, DNO ASA, GULF kesystone, Genel Energy)
سۆران عومه‌ر رونیشیكردۆته‌وه، “له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2023 به‌بێ ڕێكه‌وتنێك كه هه‌رێم پابه‌ند بێت و به‌غداش ئه‌ركی خۆی به‌جێبهێنێت، بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ناگه‌ین به‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی ده‌كات، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌جدی كار بۆ ڕێكه‌وتن بكات، ئه‌گه‌رنا دۆخی ئابوری و دارایی هه‌رێم له‌مساڵدا به‌بێ هاتنی به‌شه بودجه له‌به‌غداوه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، نه‌وتێك كه نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ بواری خه‌رجی جۆراوجۆری ناشه‌فاف ده‌ڕوات، خه‌ڵكه‌كه‌ی لهبهرمیلێك نه‌وت سودمه‌ند نیه، به‌نزین و گاز و غاز به‌گرانترین نرخ ده‌كڕێت له‌ناوخۆدا زیانی گه‌وره‌ی له‌م سیاسه‌ته ناشه‌فافه‌ی نه‌وت به‌ركه‌وتوه”.





