ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەبارەت بەجێبەجێکردنی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ده‌خرێته‌ڕو.
به‌پێی نوسراوێكی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كاتژمێر 11:00 بۆ 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا كۆده‌بێته‌وه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا دەرئەنجامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانی بۆ بەغدا لە رۆژی 11ی 1ی 2023 و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدڕاڵییەکان و کۆبونەوەی وەزاری نێوان شاندی دانوستانکاری هاوبەش سەبارەت بە دۆسییەکانی دارایی و بودجە و نەوت.
له ته‌وه‌ری دوه‌میشدا راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەبارەت بەجێبەجێکردنی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و دوابەرەوپێشچونی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوت، لەرۆژی 11ی 1ی 2023 سەبارەت بەجێبەجێکردنی رێککەوتنی ناردنی بەشەنەوتی سپی هەرێم.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، ته‌وه‌ری سێیه‌میش تایبه‌ته به خستنه‌ڕوی راپۆرتی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرەوپێشچونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021 بۆ 2025)، كه له لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی رۆژی (15/9/2021) په‌سه‌ندكرا.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كاتێكدایه تائێستا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شێك له تیمی یه‌كێتی به‌رده‌وامن له بایكۆتكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه‌ش دوای ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تیمی پارتی.