کۆماری کوردستان هەردەم لەدڵ و هزری هەموماندا زیندوە




22 کانونی دووەم دەکاتە ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان ( مهاباد ) کەلەسەر دەستی حیزبی دیموکرات دەمەزراو پێشەوا قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خواردو .
هەل و مەرجی دروست بوونی ئەو کۆمارە لەئان و ساتی ململانێ ی توندی نێوان ئەمەریکا و سۆڤیەت دا بوو ، کە دواتریش جەنگی ساردی لێکەوتوە ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دروست بوونی هەر کیانێک بۆ گەلی کورد خەونی هەمووان بووە .
پێشترو لەساڵی 1941 راپەڕینێکی جەماوەری بوە هۆکاری لەژێر چنگ دەرهێنانی ناوچە کوردیەکان لەدەستی حکومەتی ئەو کاتی ئێران ، دوای ئەوە لەشاری مهاباد کۆمیتەک لەکەسانی دیارو چینی مام ناوەند دەسەڵاتیان لەناوچەکە گرتە دەست و پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان ( ژێ کاف ) دامەزرێندراو قازی موحەمەدیش بەسکرتێری ئەو پارتە هەڵبژێردراو توانیان حوکمڕانی ناوچەکە بەسەرکەوتووی بکەن .
لەو کاتەدا سۆڤیەت و بەریتانیا لەئابی 1941 ئێرانیان داگیر کرد ، کۆماری مهاباد زیاتر بەپشتیوانی سۆڤیەت ئەم هەنگاوەیان نا ،بەڵام سۆڤیەت لەلایەک بەدو دڵی مامەڵەی کرد و لەلایەکی تریشەوە هاوکاری جدی کۆمارەکەیان نەکرد ، هاوکات هەندێک لەکوردەکان دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆیی کوردی بون، لەلایەکی تریشەوە هەندێکیان دەیانویست ببێتە بەشێک لەکۆماری دیموکراتی ( فارس ) ئازربایجان .

هۆکار زۆرن لەگرنگترینیان پەرتەوازەیی گەلی کورد و بەناچاری خۆهەڵواسینی کورد هەر رۆژەو بەبەرەیەکدا و لەلایخۆیانەوە وتویانە بەڵکو ئەمیان فریاد رەس بێت


لە 26 ی ئازاری 1946 بەهۆی فشاری رۆژئاواییەکان و بەتایبەت ئەمەریکا ، سۆڤیەت پەیمانی بەحکومەتی ئێرانی دا کەلەباکوری ئێران بکشێتەوە ، لەمانگی حۆزەیران ئێران دەستی بەسەر ئازربایجاندا گرتەوە ، بەمەش کۆماری مهاباد دابڕا لەسۆڤیەت و دواجار بووە هۆی داڕمانی کۆمار ، بەو هۆیەشەوە هاوکاریەکانی سۆڤیەت لەروی دارایی و سەربازیەوە بۆ کۆمار کۆتایی پێهات ، لەهەمان کاتیشدا خێڵە کوردەکان وردە وردە پشتیان کردە کۆمارو قازی موحەمەد ، لە 15 ی کانونی یەکەم سوپای ئێران هاتە ناوچەکەو دەستیان بەسەر مەهاباد دا گرت .
هەر بەگەیشتنی سوپای ئێران چاپخانە کوردیەکان داخران و هەر کتێبکی کوردیان دەست بکەوتایە دەیانسوتاند ، دواجاریش لە 31 ئازاری 1947 لەهەمان ئەو شوێنەی کۆماری کوردستانی تیادا راگەیەندرا پێشەوا قازی – یان لەسێدارە دا .
بەڵێ لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ململانێی زلهێزەکان و لەژێر ناوی جۆراو جۆری بەناو سۆسیالزم و دیموکراسی و مافی مرۆڤ لەناچەکەدا بەردەوامە ، بێگومان پێشتریش هەروابوە … لەو نێوەندەشدا زۆرێک لەگەلان و خاکەکەیان بونەتە قوربانی ، ملیۆنان مرۆڤ کوژران و ملیۆنەهای تریش بەجۆرێک لەجۆرکان بونەتە قوربانی ، چەکی جۆراو جۆری سەرسوڕهێنەرو قەدەغە کراو بەکار هێنراوەو لەداهاتوش بەکار دەهێنرێت ، نەبەرەی بەناو سۆسیالستی پشتیوانی گەلانی ستەم لێکراویان کردو ، نەبەرەی بەناو دیموکراسی و مافی مرۆڤ تۆزقاڵێک ویژدانیان جوڵا ، هەمووان بەپێی بەرژەوەندیە ئابوری و سیاسیەکانیان مامەڵەیان کردوەو دەکەن ، لەو ناوەشدا گەلی کوردو کوردستان زۆرترین زیانی بەرکەوتوە.
بێگومان بۆ ئەوەش هۆکار زۆرن لەگرنگترینیان پەرتەوازەیی گەلی کورد و بەناچاری خۆهەڵواسینی کورد هەر رۆژەو بەبەرەیەکدا و لەلای خۆیانەوە وتویانە بەڵکو ئەمیان فریاد رەس بێت ، لەکۆتایشدا هیچ کام لەوانە لەگەڵ گەلی کورد راستگۆ نەبوون ، لەلایەک لەبەر ئەوەی گەلی کورد لەو کاتەدا خۆی هیچ نەبوون لەروی ئابوری و سیاسیەوە و نەیانتوانیوە هیچ لەهاوکێشەکان بگۆڕن لەچاو نەتەوەکانی تری وەک عەرەب و تورک و فارس بۆیه نەبونەتە جێی بایەخ و متمانە . لەلایەکی تریشەوە گەلی کورد نەیتوانیوە یەکگرتوو بێت .

 ئەوەی ئێستاش هەمانە لەبەردەم هەڕەشەی هەمواندایە ، تورکیا، ئێران، هێزەتیرۆرستیەکان، زلهێزەکانی جیهان لێرەو لەناو جەرگەو هەناومان تەراتێنیانە

شایستەیی خۆی بسەلمێنێت کە شایەنی پشتیوانین بۆ دروستکردنی دەوڵەت بە ئێستاشەوە ، هەمیشە کورد وەک کارتی فشار بەکار هێنراوە لەلایەن زلهێزەکانی جیهان و وڵاتانی دراوسێوە بەداخەوە ئەتوانین بڵێین بۆ ئەمڕۆش راستە، گەر داگیر کاران و بەرژەوەندیە ئیمپرالیستیەکان کردویانین بە پێنج پارچەوە ، ئەوا خۆمان خەریکە دەیکەین بە دە پارچەوە و زیاتریش ، بەئاسانی کەوتوینەتە نێو گەمەی هەمووان ، سەرەڕای وێران کردن و کوشت و بڕو کیمیا باران و ئەنفال نەمانتوانیوە شتێکی ئەوتۆ بەدەست بێنین لەچاو ئەو هەموو قوربانیە گەورەیەی داومانە ، ئەوەی ئێستاش هەمانە لەبەردەم هەڕەشەی هەمواندایە ، تورکیا ، ئێران ، هێزە تیرۆرستیەکان ، زلهێزەکانی جیهان لێرەو لەناو جەرگەو هەناومان تەراتێنیانە ئەوەی حسابی بۆ ناکرێت کوردستان و گەلەکەیەتی ، سیاسیەکان و حیزبەکانی کوردستانیش دابەش بوون و دەستبەرداری ستراتیژی نەتەوەیی بوون و خەریکی دژایەتی کردنی یەکترو رازیکردنی داگیر کارانی کوردستانن و سەرقاڵی پۆست و پارەو بەرژەوەندی حیزبن … بەڵێ حزب لەسەرو هەموو شتێکەوەیە ، تازە بەتازە خەریکە گوفتارو هەڵسوکەوتەکانیان بەرەو شەڕی براکوژیمان بەرێتەوەو خەریکە دەمانبەنەوە بۆ خاڵی سفر .
هەموو ئەو روداوانە پێمان دەڵێت هەل و مەرجەکە هەستیارو ترسناکە ، گەر بێتو بە ئاگا نەیەینەوە هەرچیمان هەیە لەدەستی دەدەین ، ئەگەر جاران پێمان وابوو سەرکردەکانمان لەنەزانین و پەند وەرنەگرتن و خراپ هەڵسەنگاندنەوە هەڵەی مێژووییان دوبارەو سێ بارە دەکەنەوە ، بەڵام دۆخی ئێستا پێمان دەڵێت نەخێر لەوپەڕی بەئاگاییەوە هەڵەکان دوبارە دەکەنەوە ، ئەمجارەیان هەر کارەساتێک روبدات و بەسەر گەلەکەماندا بێت بەرپرسیارێتی مێژووییان دەکەوێتە سەرشان و دەبێت بخرێنە بەر دەم دادگای گەل .
کۆماری کوردستان جەکەرەی خەونی رزگاریخوازی و سەربەخۆیی لەناو دڵی هەمووان دروست کردو هەرواش دەمێنێتەوە لەناو دڵ و هزری هەمووماندا .
ئەو رابردوەش پێمان دەڵێت گەر ئەو خەونەتان لا پیرۆزە بیر لەیەکێتی نەتەوەیی و بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان بکەنەوە دور لەهەر بەرژەوەندیەکی تر.
کۆماریش لەدڵی هەموماندا زیندوەو دەژی….. سڵاو لەم بۆنەو یادە

بەختیار مستەفا

پەیوەندیدار