كەشناسی باری كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاند

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2023 کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد , ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , باران بارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت . لە شەو درەنگدا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت.

ئاماژەشیان بەوەكرد، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان , ئەگەری دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى


پەیوەندیدار