بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانیی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی03ی2023، کەش/ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری دابارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوویە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان.”
ئاماژهی بهوهش كردووه، پێشبینی نمەبارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمەباران و بروسکە بەردەوامی دەبێ تاکوو کاتەکانی ئێوارە، کە پێش بینی دەکرێ رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت.
لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلەی دابارینە کە هەندێ لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستان گرتبۆوە، لاواز دەبێت و کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە.
سهبارهت به كهشوههوای سبەی هەینی 10ی 03ی 2023، ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێ، ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات .
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1-3) پلە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێم، لەماوەی (12) كاتژمێری رابردوودا ڕێژەی بارینی باران بەم شێوەیەی خوارەوە بووە.
سلێمانی … (29.9) ملیمەتر باران باریوە
چەمچەماڵ … (7.5) ملیمەتر باران باریوە
دوكان … (25.8) ملیمەتر باران باریوە
هەڵشۆ … (26.6) ملیمەتر باران باریوە
بازیان … (16.6) ملیمەتر باران باریوە
دەربەند … (20.8) ملیمەتر باران باریوە
حاجی ئۆمەران … (2.8) ملیمەتر باران باریوە
كەركوك … (2.7) ملیمەتر باران باریوە
دووز … (18) ملیمەتر باران باریوە
كەلار … (11.6) ملیمەتر باران باریوە
مەیدان … (20) ملیمەتر باران باریوە