به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی چین راگەیەندرا كه تایبه‌ت بوو به دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه و ئه‌مجاره‌ش، شی جین پینگ به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
شی جین پینگ دەنگی دوو هەزار و 952 په‌رله‌مانتاری پەرلەمانی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی بەدەستهێنایه‌وه‌و بۆ سێیەم خولی یه‌ك له‌دوای یەک بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو وه‌ك سه‌رۆكی وڵات دیاریكرا.
شی جینگ پینگ وەک سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناوەندی چینیش هەڵبژێردرا، کە دووەم گرنگترین پۆستە لە ریزبەندی دەسەڵاتی وڵاتەکەدا، ئەمەش لە دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 ماوەی سەرۆکایەتی حزبی شیوعی چینی درێژکرایەوە.
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پینگ دوای ئه‌وه دێت كه دەستوری چین رێگه‌یدا سه‌رۆكی وڵات بەبێ کۆتا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی هەڵبژێرێتەوە.
شی جینگ پینگ لە ساڵی 1953 لە دایکبووە و لە ساڵی 2012ه‌وه سەرۆکی حزبی شیوعی چینییە و دەرچووی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە و پسپۆڕی بواری مارکسیزمە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای یاسایە.




