سەرۆکی کۆریای باکور داوایکردووە بەرھەمھێنانی ماددە ئەتۆمییەکان کە لە دروستکردنی چەکدا بەکاردەھێنرێن

سەرۆکی کۆریای باکور داوایکردووە بەرھەمھێنانی ماددە ئەتۆمییەکان کە لە دروستکردنی چەکدا بەکاردەھێنرێن

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور داوای بەرھەمھێنانی زیاتری ماددە ئەتۆمییەکان دەکات، بۆ دروستکردنی چەک.

ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریا بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون لەکاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی وڵاتەکەی، داوایکردووە بەرھەمھێنانی ماددە ئەتۆمییەکان کە لە دروستکردنی چەکدا بەکاردەھێنرێن، زیادبکرێن.
بەپێی ئەو ئاژانسە، داواکارییەکەی سەرۆکی کۆریای باکور لەپێناو بەھێزکردنی جبەخانە ئەتۆمییەکەیەتی و پێیوایە کە دەبێت “پیۆنگ یانگ” ئامادەبێت بۆ بەکارھێنانی ئەو چەکە لە ھەر کاتێکدا بێت.

کیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان لەو ھەنگاوە بۆ پاراستنی خۆیان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ھەرێمییە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، کۆریای باکور چەندین تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجامداوە، وەک وەڵامێک بۆ مانۆڕە سەربازییە گەورەکەی ئەمریکا و کۆریای باشور

پەیوەندیدار