ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ: هێزەکانی ئێران منداڵانیان ئەشکەنجەداوە و دەستدرێژییان کردوونەتە سەر

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هێزە ئاسایشییەکانی ئێران کە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی وڵاتەکە سەرکوتدەکەن، منداڵانیان کوشتووە، ئەشکەنجەداوە و دەستدرێژی سێکسییان کردوونەتەسەر.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی سێشەممەیدا دەشڵێت “هەروەها دەسەڵاتدارانی ئێران منداڵانیان بە پێشێلکردنی پارێزبەندییە یاساییەکان دەستگیرکردووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کردوون و دادوەرەکانیش ڕێگرییان لە خێزانی منداڵان کردووە پارێزەر بە دڵی خۆیان دیاری بکەن بۆ بەرگریکردن لێیان، منداڵانیان بە تۆمەتی ناڕوون سزا داوە و لە دەرەوەی دادگاکانی لاوان دادگاییکردنیان کردووە کە دەبێت تاکە دەسەڵاتی دادوەری بێت بەسەر کەیسەکانی منداڵاندا.”

پەیوەندیدار