بە درۆن سنوری گوندی گەڵاڵە سەربە قەزای ماوەت بۆردومان کرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە دوو جار لەسنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان كرا.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن)ەوە، هەردو ناوچەی ژاژۆلان و باسی قەلێ لە سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومانكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆردومانی یەكەم ئۆتۆمبێلێكی كردۆتە ئامانج كە لەكاركەوتوە، بە دوەم بۆردومانیش دەوروبەری ئۆتۆمبێلەكە كراوەتە ئامانج.

ئەوەشیخستەڕو، تاوەكو ئێستا بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستن، هەردو بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتوەتەوە.

پەیوەندیدار