بەڕێز: مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بابەت : برووسکەی هاوخەمی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێی تێكۆشهر، سەرکردەی ماندوونەناس و سەنگەری خەبات و بەرەنگاریی هاوڕێ حەیدەر فەیلی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان -مان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و هاوخەمی رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و لە هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و لە ئەندامانی حزبی شیوعی کوردستان و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین.
هاوڕێ حەیدەر فەیلی، وەکوو سەرکردە و تێكۆشەرێكی ڕاستەقینەی
کۆڕی خەبات و سەنگەری بەرگری و قارەمانی زیندان، هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ نەهێشتنی ستەمکاریی و چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە ، بە بڕوایەکی پتەو لە تێکۆشان بەردەوام بوو بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ڕزگاریی گەلی کوردستان . هەر بۆیە یاد و یادەوەری هاوڕێ حەیدەر هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
رۆحی شاد بێ. سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان.
4ی ئایاری 2023




