ڕۆژی دووشەممە 8ی5ی 2023 لە شاری هەولێر حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە، شاندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە لەلایەن عومەر ئێلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە سەرپەرشتی دەکرا، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، لەلایەن بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوا گۆڕانکاریەکانی ڕەوشی سیاسی ناوچەکە و کوردستان و لێکەوتەکانی ڕەوشەکە گفتوگۆی لەسەر کرا، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولا باس کرا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان، جەخت لەسەر پێویستیی پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانی کرایەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە ئەرکە هاوبەشە کوردستانییەکان و بە هێزترکردنی پەیوەندی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرایەوە.