ئینزاگی : هێشتا نەگەیشتووین بەیاری كۆتایی

سیمیۆنی ئینزاگی ، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان رایدەگەینێت ، زۆر دڵخۆشم، نیوەی یەكەم زۆر نائاسایی بوو، دەمانتوانی زیاتر لە دوو گۆڵ تۆمار بكەین.”

ئینزاگی لە لێدوانێكیدا وتی ، ئەوە یارییەكی زۆر خۆش بوو، ئێمە ئێستا كاتێكی زۆرمان لەپێشە، بۆیە دەزانین ئەمە تەنها قۆناغی یەكەمە و لە قۆناغی دووەمدا هاندەرەكانمان لە پشتمان دەبن و دەزانین هێشتا پاڵنەرێكی دیكە هەیە لەلایەن هاندەرانەوە بۆ بەدیهێنانی خەونەكە.”

باسی لەوەش كرد ، “ئێمە بە ڕۆح و مێشك یاریمان كرد، یاریزانەكان لە لوتكەی ئاستی خۆیان بوون، هەموو گۆشەكانی یاریگاكەیان داپۆشی و یارمەتی یەكتریان دا، بەڵام دەزانین هێشتا كارەكە تەواو نەبووە.”

وتیشی ، لە ماوەی ۷۲ كاتژمێردا یارییەكی زۆر گرنگمان دەبێت بەرامبەر ساسۆلۆ، ئەم یارییانە كاری باشیان دەوێت، بۆیە پێویستە پێكهاتەیەكی دیاریكراو ئامادەبكەین بۆ ئەو یارییانە.

پەیوەندیدار