نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و دەست لە ململانێی بێزارکەر ھەڵبگرن.
جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، بەردەوامیی شەڕی ناوخۆیی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان بێزارکەرە، دووبارە داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی ھاوبەش بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەڵبژاردن بدۆزنەوە.
پلاسخارت لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ھەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە.