سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و یاسای هەڵبژاردن لە كوردستان حەمەڕەش ئەحمەد بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەكانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە دیدارێكی تایبەت دا بۆ ” ئێستانیوز” باس لەو یاسانەدەكات كە بۆ هەڵبژاردنەكان هەیە لە هەرێمی كوردستان
ئێستانیوز: پرۆسەی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان کەی بەڕێوە دەچێت .
حەمەڕەش ئەحمەد : ئەوەی ئێستا لەگۆڕەپانی سیاسی دەیبینین جێگای داخە کەهیچ هەڵبژاردنێک لەوادەی یاسای خۆی ئەنجام نادراوە ئەوەش بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان لایەنەسیاسیەکانەوەبووە بەتایبەت هەردووهێزی دەسەڵاتدار لەکاتێکدا هەڵبژاردن مافی بێ چەندوچوونی خەڵکە کەپێویستە لەوادەی خۆی ئەنجام بدرێت بۆئەوەی ڕوخساری دیموکراسی هەرێم ناشیرین نەبێت پێویستەلایەنەسیاسیەکان ئەوەلەبەرچاوبگرن کە هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵی پابەندییە بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بۆیە ئەگەر چەند مانگ وساڵیش هەڵبژاردن دوابخەن دواجار ناتوانرێ پرسی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت بۆیەباشترین پێوەر بۆدەستپێوەگرتنی بنەماکانی دیموکراسی و قۆرخ نەکردنی مافەکانی خەڵک کە هەڵبژاردنە لەوادە یاسای خۆی،
ئێستانیوز: دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت بۆماوەی ساڵێک دەرهاوێشتەکانی چۆن دەبینی
حەمەڕەش ئەحمەد :هەڵبژاردنی خول شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی یاسای خۆی تێ پەڕیوە وەک بینیمان پەرلەمان بۆماوەی ساڵێک تەمەنی خۆی و حکومەتی درێژ کردەوە ئێستا دوای چەندین مانگ لەوادەی درێژ کردنەوەی تەمەنی حکومەت وپەلەمان ڕۆژی 22ی ئایاربەلێکترازانی هێزەسیاسیەکان کۆمسیۆن کاراکراوەتەوە، بەدیدی من چارەسەرنەکردنی بنەڕەتی کێشەکان دەرهاوێشتەی خراپتری دەبێت وچەندین ئاستەنگ وناکۆکی زیاتر دێنەئاراوەبۆپرۆسەی هەڵبژاردن تائێستابەهۆی ململانێی سیاسیەکانەوە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەستی بۆنەبراوە،تۆسەیرکە دووئەندامی کۆمسیاران شوێنی ئاوانەی پێشخۆیان پڕکردۆتەوە لەپەرمان پەسنکراوە بەڵام لەئەنجومەنی دادوەری کەسوێنیان خواردووە بەشێک لەلایەنەکان بایکۆتیان کردووە مەبەستم ئەوەیە ململانێکان لەسەر هەڵبژاردن جومگەو ناوەندەکانی تریشی گرتۆتەوە،
لەڕاستی دامن وای دەبینم ئەوبارودۆخ و ئاستەنگانەی بۆپرۆسەی هەڵبژاردن دروستکراون هاوجووت نیەلەگەڵ ڕامانی دۆستانی گەلەکەمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتەییەکان وخواستی خەڵکی کوردستان بۆیە هەموولایەک دەبێت بەروحی قوربانی دان و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەبکەن،
ئێستانیوز:ئێوە چۆن داهاتووی ئەوململانێیە لەسەرهەڵبژاردن دەبینن
حەمەڕەش ئەحمەد :ئێمەلەمەکتەبی هەڵبژاردنی حزبی زەحمەتکێشان وای دەبینین هەرێمی کوردستان بەڕەغمی هەمووکێشەکانی ناوخۆی ناتوانێ چیتر خۆی لەئەنجام دانی هەڵبژاردنەکان نەبان بکات چونکەپرۆسەی هەڵبژاردن یەکێکەلەڕەگەزو بنەما بنەڕەتییەکانی سیمای دیموکراسی هەرێمی کوردستان وەک باسمان کرد هەڵبژاردن مافی دیموکراسی خەڵکی کوردستان بۆدەستاو دەست کردنی دەسەڵات بەشێوەی ئاشتیانە بۆیە هیچ هێزێک مافی ئەوەی نیە بەبڕیاری سیاسی ئەومافەی خەڵک پێشێل بکات،
لەئێستا داچاومان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنە چونکە یاسای هەڵبژاردن حوکم دەکات لەسەر چۆنیەتی پلان و ئامادەکاریەکانی دەرەوەی لایەنی تەکنیکی مەکتەبی هەڵبژاردن،
بۆنمونە هەڵبژاردنی ساڵی 20014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە کەنوێنەرایەتی ڕێژەیی بوو سەروی نۆهەزار کاندید بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەبوو بەڵام بۆهەڵبژاردنی ساڵی 2021 ئەوڕێژەیەدابەزی بۆ هەزارو شەسەدکاندید ،
بەداخەوە بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی سیاسی مەرامی کوتلەگەورەکانی ناوئەنجومەنی نوێنەران تائێستالەدوای ساڵ 2003وە هیچ هەڵبژاردنێک نەبوەیاسایەکی بۆدەرنەکرابێ یاخود یاساکەی بۆ هەموارنەکرابێ مەبەستم ئەوەیە هیچ یاسایەک نەبووە دووهەڵبژاردنی پێ ئەنجام درابێت بۆیە ئێمە لەئامادەکارداین بۆناوخۆی حزبمان و چاوێکیشمان لەسەرهەمواری یاسای هەڵبژاردنە..
ئێستانیوز ،پێتان وایە هەمواری یاسای هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان دابەشی چەندبازنەیەک بکات یاخود وەک خۆی بمێنی ،وەکامیان بەسودی هێزولایەنەسیاسیەکانە
حەمەڕەش ئەحمەد : ئەوەی ئێستا لەگۆڕەپانی سیاسی ڕۆژەڤە هەرێمی کوردستان بۆهەڵبژاردنی خولی شەشەم دابەشی چواربازنەی هەڵبژاردن بکرێت ،ئێمە پێمان وابێت ئەوەزیاتر بۆچونی چەندلایەنێکی سیاسی بووە ئەگینا ڕونە هەڵبژاردن ڕەهەندی نیشتمانی هەیە پێویستە هەموولایەنەسیاسیەکان لەبازنەی گفتوگۆدابن بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنەجۆراو جۆرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن و سازانی لەسەربکرێت، بەدیدی من یەک بازنەی بۆهەریمی کوردستان لایەنی پراکتیکی زیاترە و زیاتر ماف دەبەخشێت بەتەواوی هێزولایەنەسیاسیەکان و لیست و قەوارە بچوکەکان ،
بەشێک لەوحزب ولایەنانەی کەنوێنەرایەتیان لەپەرلەمان هەیە لەبەرایدا لایەنگری چواربازنەی بوون ئێستا پێیان وابێت بۆواقیعی هەرێمی کوردستان یەک بازنەیی گونجاوترە، وەک دیارە یەکەم یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەژمارە (1) لەساڵی 1992حەوت جار هەموارکراوەتەوە پێنج خولی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان بەرمەبنای ئەویاسایە بەڕێوەچووە ،بەڵام بۆخولی شەشەم بەشی زۆری لایەنەسیاسیەکان ناکۆکن لەسەرئەویاسایە وئێستا باسی هەمواری یاساکە لەهەمووکات گەرمو گوڕترە
مادەی نۆی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بەدەق دەڵێ هەرێمی کوردستان بەیەک ناوچەی دەنگدا ن دادەنرێت،لەڕوکەشدا لێکتێگەیشتن لەسەر ئەومادە هەیەلەنێوان لایەنەسیاسیەکان بەڵام لەژێر پەردە هەرئەومادەیە تائێستا زۆرترین ناکۆکی لەسەرە ئەگینا ئەوەی باس دەکرێت وەک کورسی پێکهاتەکان ونادادی جوگرافی و تۆماری دەنگدەران ئاراستەی چارەسەریان وەرگرتووە.