نیوەرۆی ئەمڕۆ لەبارەگای لقی سلێمانی حیزبی زەحمەتكێشانی کوردستان پێشوازی کرا لە وەفدێکی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لەباشوری کوردستان کەپێکهاتبوون لەبەرێزان عەلی شەمدین ئەندامی مەكتەبی ئەو پارتەو مامۆستا رەزوان لەپەیوەندیەکانی ئەو پارتە ، لەلایەن هاورێیانمان مامۆستا ئەحمەد خدر بەرپرسی لقی سلێمانی و شەیدا مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی گشتی و بەختیار مستەفا بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن و تالب ئەسکەندەر کارگێری لقی سلێمانی حیزبمان پێشوازی گەرم کران ،لەو دیدارەدا باس لەپەیوەندی مێژوویی نێوان هەردو حزب و بارودۆخی کوردستان بەگشتی و رۆژئاواو باشور بەتایبەتی کرا .