داوادەکرێت عێراق ببێتە ئەندام لە دادگا نێودەوڵەتی

تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی داوادەکەن تۆمەتباری ئەنفال و ئەوانی دیكە گلاونەتە تاوانی زەقی جینۆساید وەك تاوانبار سەیر بكەن و دادگایی بكرێن.

لەیادی 25ساڵەی رۆژی دادپەروەری جیهانیدائەمرۆلەهۆڵی ئالای ئازادی لەشاری هەولێر تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانیەکان لەپێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا تیادا داوایان کرد – حكومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق فشار بخەنە سەر حكومەتی كوردستان 258 تۆمەتباری ئەنفال و ئەوانی دیكە ك گلاونەتە تاوانی زەقی جینۆسایدو تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەك تاوانبار سەیر بكەن و دادگایی بكرێن.

دەقی بەیاننامەکە

پەیماننامەی ڕۆما كە 25 ساڵ لەمەوپێش و لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە, تا ئێستا چەندین جار هەمواركراوەتەوە , 21 ساڵ لەمەوپێش و لە یەكی یۆلی 2002 ەوە دەستی بەكار كردووەو 123 دەوڵەت پەسندی پەیمانامەكە و دادگاكەیان كردووەو هەنووكە ئەندامن تیایدا، هەروەها 139 وڵات واژۆیان لەسەر كردووە.

عێراق لە بەرواری 15-2-2005 بەو ڕێككەوتنەوە پەیوەست بووە، بەڵام بێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك دوای دوو هەفتە پاشەكشەی لێكردووە.

21 ساڵە ئەم دادگایە بەهەموو كەموكوڕییەكان و ئەو رەخنانەی لێی گرتراوە بۆتە بەربەستێكی تا رادەیەك هەستپێكراو لەبەردەم ئەنجامدانی تاوانە زەقەكان و تا رادەیەك كەمكردنەوەیان, بەهۆی ئەوەی گەلەكەمان لە هەشتاانی سەدەی رابردوو, قوربانی یەكەمی جینۆساید و كیمیاباران بوو لە جیهان, بەم هۆكارەوە ئێمە زیاتر لە 18 ساڵە بێ پسانەوە كار بۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی دەكەین, تا ئەو تاوانانە دووبارە نەبنەوە.

لە یادی 25 ساڵەی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكەو 21 ساڵەی دەست بەكار بونی ئەو دادگایە و رۆژی دادپەروەری جیهانی, وەك گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە, لە هەموو گەلانی دیكە زیاتر پێویستمان بە دادگایەكی جیهانی وا هەیە, لەم رۆژەدا داواكارین:

  • عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و بە زووترین كات پەیوەست بوونی خۆی بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رابگەیەنێت, بۆ ئەوەی دڵنەواییمان بداتێ عێراقی ئەمڕۆ و ئایندە جیایە لە عێراقی تاوان و جینۆسایدی پێشوو, بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پەرلەمانی عێراق بە رۆڵی خۆی هەڵبستێت.
  • حكومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق فشار بخەنە سەر حكومەتی كوردستان 258 تۆمەتباری ئەنفال و ئەوانی دیكە ك گلاونەتە تاوانی زەقی جینۆسایدو تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەك تاوانبار سەیر بكەن و دادگایی بكرێن.
  • حكومەتی عێراقی هەموو ئەوانەی وەك تاوانبار ناویان لە كەیسەكانی جینۆسایدی خەڵكی كوردستان هاتووە دادگایی بكات.
  • حكومەتی عێراقی قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی رژێمی پێشوو بكاتەوە بێ جیاوازی, لە داوای لێبوردن كردن لێیان و قەرەبووی مادییان تا گەڕانەوەی روفاتی ئازیزانیان.
  • حكومەتی عێراقی پێشوازی لە هیچ كەسێك نەكات لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە داواكراو بێت, یان گومان لێكراوبێت بەو تاوانانەی لە تایبەتمەندی دادگای ناوبراوە

پەیوەندیدار