زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

بە بەشداری ملیۆنێک و 950 هەزار خوێندکار، بەیانی ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمی کوردستان لێدرا.
ئەمڕۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم ساڵی خوێندن یەک ملیۆن و 950هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
هەربەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندن 156 هەزار خوێندکاری نوێ لە قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی تۆمارکراون، هاوکات لە هەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک 152 هەزار و 890 مامۆستا هەن کە بەشێکیان هەمیشەیی و بەشێکی دیکەشیان وانەبێژ و گرێبەستی حکومی و ناحکومین.

پەیوەندیدار