وەزارەتی تەندروستی: كۆلێرا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،”پەتای كۆلێرا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە”. دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،”هەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیرانەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوول، نیشانەکانی تووشبوون

لە زریانەکەی لیبیا زیان بە زیاتر لە ملیۆنێک كەس كەوتووە

زریانەکەی لیبیا جگە لە گیانلەدەستدان زیانی بە زیاتر لە یەک ملیۆن ھاوڵاتی ئەو وڵاتە و بیانیش گەیاندووە و ئەمریکا و عێراقیش ھاوکاری لیبیا دەکەن. ئەحمەد مەساری وتەبێژی سوپای لیبیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەشاری بەنغازی رایگەیاند،

هەرێم داوای شەش مانگ قەرز لە بەغدا دەكات

دوو سەرچاوەی باڵا لە هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكایان ڕاگەیاندووە، شاندەكەی هەرێم داوایان لە سودانی كردووە تا كۆتایی ئەمساڵ بە قەرز بڕی (800) ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، تا مووچەی فەرمانبەرانی پێدابین بكرێت

هۆکارەکانی دڵەڕاوکێی منداڵان لە سەرەتای کردنەوەی قوتابخانە چین ؟

زۆرێک لەدایک و باوکان رووبەڕووی ئەو کێشەیە دەبنەوە کە منداڵەکانیان نایانەویت بڕۆن بۆ قوتابخانە بەتایبەت ئەو منداڵانەی لە قۆناغی سەرەتایی خوێندندان، هۆکارەکەشی بەهۆی هۆگربوونیانەوەیە بە دایک و باوکیانەوە.لە بابەتێکیدا لە ماڵپەڕی “الاسبوع” جۆرەکانی دڵەڕاوکێی خستووەتە

دیگۆ سیمیۆنی : لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە گەردووندا

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی جەختی لەوەکردەوە کە لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی باشترین یاریزانی جیهانە لەئێستادا، ئاماژەی بەوەشکرد هۆکارەکەی بەدەستهێنانی مۆندیالی قەتەر بوو لە ساڵی ڕابردوودا. سیمیۆنی لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یانەکەی کاتێک پرسیاریان لێکرد کە