زۆرێک لەدایک و باوکان رووبەڕووی ئەو کێشەیە دەبنەوە کە منداڵەکانیان نایانەویت بڕۆن بۆ قوتابخانە بەتایبەت ئەو منداڵانەی لە قۆناغی سەرەتایی خوێندندان، هۆکارەکەشی بەهۆی هۆگربوونیانەوەیە بە دایک و باوکیانەوە.
لە بابەتێکیدا لە ماڵپەڕی “الاسبوع” جۆرەکانی دڵەڕاوکێی خستووەتە روو کە رووبەڕووی ئەو منداڵانە دەبنەوە، کە بریتیین لە:
١. دڵەڕاوکێی گشتی: ئەم جۆرە منداڵانە هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەن لە هەموو شتەکانی دەوروبەریان، ئەمەش وایان لێ دەکات خۆیان گۆشەگیر بکەن.
٢. دڵەڕاوکێی دابڕان: دەگەڕێتەوە بۆ هۆگربوونیان بەدایک و باوک، زۆر نازکردن، یان روودانی کێشەی خێزانی لەبەردەمیاندا.
٣. فۆبیای کۆمەڵایەتی: منداڵ هەست بە ترس و شەرم دەکات لە قسەکردن لەگەڵ دایک و باوک و هاوڕێکانی قوتابخانە، بۆیە بەشداریکردنی لەچالاکییە کۆمەڵایەتییەکان کەم دەبێتەوە.
چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا:
١. هاندانی منداڵ بۆ ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتییەکانی سەرشانی.
٢. تێگەیشتنی مامۆستایان لە دڵەراوکێی منداڵەکە.
٣. ئارامی تەواو لەکاتی قسەکردن لەگەڵ منداڵ لەکاتی توڕەبوونیدا.
٤. قسەکردن لەگەڵ پزیشکی دەرونی پێویستە.
٥. چاودێری کردنی منداڵ لە کاتی خەوتن.
ئێستانیوز : چیا جەمال – هۆشمەند