ئێمە وەکو لقی هەولێری (حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)
ناڕەزایی خۆمان لە بڕیاری گرانکردنی نرخی سوتەمەنی دەردەبڕین. ئەم بڕیارە بارێکی قورس لەسەر ژیانی خەڵکی ئاسایی، کرێکاران، فەرمانبەران، جوتیاران و هەموو ئەوانەی داهاتی سنوورداریان هەیە، دروست دەکات.
گرانی سوتەمەنی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هۆکاری زیادبوونی نرخەکانی گواستنەوە، خواردن، کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان دەبێت، کە ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر هاووڵاتیان,سەرەڕای گرانی سوتەمەنی نەوت لە يێستادا بەم هاوینە نرخیبەرمیلێک زیاتر لە ٢٠٠،٠٠٠ دووسە هەزار دینارە،نرخی کارەباش گران بوە کە بەڵێنی ٢٤ کاتژمێریان بەهاوڵاتیان دابوو ئێستا پەنایان بردۆتەوە بەر موەلیدەی گەڕەکەکان بۆیە هاوڵاتیان ناچارن کە کرێی دوو جۆر کارەبا بدەن
لەبەر ئەوە داوا دەکەین:
- پێداچوونەوە بە بڕیاری گرانکردنی سوتەمەنی.
- وەرگرتنی هەنگاوە پێویستەکان بۆ پاراستنی هێزی کڕینی هاووڵاتیان.
- گفتوگۆی ڕوون و بەرپرسانە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش وەرگرتنی بڕیارەکانی کاریگەریدار.
ئێمە پشتیوانی لە مافی یاسایی هاووڵاتیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە شێوەی ئاشتییانە دەکەین و هیوادارین بەرپرسان بە گوێرەی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی ژیانی خەڵک، پێداچوونەوە بەو بڕیارانە بکەن.
لقی هەولێری
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٨-٧-٢٠٢٦




