پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٦/٧/٢١، هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەیاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان: حەمەرەش ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی؛ دڵزار عەبدوڵا، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان؛ بەدرخان ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە هەرێم گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، هەروەها جەخت لە پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
شایانی باسە، لەلایەن کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، جگە لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی،مامۆستا سەلمان، ئەندامی پێشوتری سەرکردایەتی؛ شوان ڕابەر، بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر؛ نەژاد ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ، ئامادەی دیداری نێوان حزبی زەحمەتکێشان و کۆمەڵی دادگەریی بوون.








